بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێهەمین فێستیڤاڵی ناوچەیی هەڵپەڕکێی کوردی، ئەمڕۆ پێنجشەممە (6ی سەرماوەز) بە بەشداریی زیاتر لە 200 هونەرمەند لە 5 پارێزگای ئێران، لە گەڕەکی پردی حیکمەتی شاری مەهاباد دەستی پێکرد.
لەم فیستیڤاڵەدا بڕیارە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ 200 هونەرمەندی کورد لە قەوارەی 10 گرووپی هەڵپەڕکێ لە پارێزگاکانی تاران، کوردستان، کرماشان، ئیلام و ورمێ، بە ئامێری خۆماڵی و مۆسیقای کوردی بەرهەمە نمایشی و ئاینییەکانیان ئاراستە دەکەن.
Your Comment